فڕه‌نسا لەبارەی بونی داعش لە عێراق داوای كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له ده‌كات
ژان ئیف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا رایگه‌یاند، "تێبینی جموجۆڵەکانی داعشمان كردوه له عێراق به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر كۆنتڕۆڵی كردبون، ئەوه‌ش ئاماژه‌یه‌كه كه پێده‌چێت داعش به‌هێزبێته‌وه بۆیە داوا دەکەین بەزوترین کات کۆبونەوەیەکی فراوان لەبارەی داعشەوە لە عێراق ئەنجامبدرێت".
ئێستا واده‌خوازێت كه داوا له عێراق بكه‌ن كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئه‌نجامبدرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ئێستا واده‌خوازێت كه داوا له عێراق بكه‌ن كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له‌و وڵاته ئه‌نجامبدرێت بۆ به‌هێزكردنی سەروەری و سەقامگیری عێراق.
ده‌بێت هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی به‌زوترین كات كۆبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داعش دوباره سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا باسی لەوەشکرد، "ده‌بێت هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی به‌زوترین كات كۆبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داعش دوباره سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه و بێته مه‌ترسی له عێراق، بۆیه فڕه‌نسا هانی ئه‌مریكا ده‌دات دوباره هه‌وڵه‌كانی بۆ بنبڕكردنی داعش ده‌ستپێكاته‌وه".
پێشتر دۆناڵند تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا پێش جێهێشتنی كۆشكی سپی بڕیاریدا ژماره‌ی سه‌ربازی له عێراق كه‌مبكاته‌وه بۆ 2500 (دو هه‌زار و پێنج سه‌د) سه‌رباز.
خه‌ندان
