تاران به فه‌رمی داوای ئه‌وروپای بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی 4+1 به ئاماده‌بوونی واشنتن ره‌تكرده‌وه
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دوایه و رێكاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا، تاران كاته‌كه به‌باش نازانێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا فه‌رمی، كه له‌لایه‌ن جۆرزیف بۆرێل، هه‌ماهه‌نگكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه پێشنیازكراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، هیچ گۆڕانێك له ره‌فتاره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی جۆ بایدن به‌دی نه‌كراوه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی فشار خستنه‌سه‌ر ئێران نه‌بووه، كه ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌ستی پێكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئیداره‌ی بایدن هیچ به‌ڵێنێكی بۆ پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و بڕیاری 2231 رانه‌گه‌یاندووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه، پرسێك نییه پێویستی به دانوستان بێت، چونكه سه‌رجه‌م دانوستانه‌كان به‌ر له 5 ساڵ كۆتاییهاتوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیكرده‌وه، رێگای به‌ره‌و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی روون و ئاشكرایه و به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سزا نایاساییه‌كاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌و رێگایه به گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتن بۆ پابه‌ندییه‌كانیدا ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها هاتووه، رێگای به‌ره‌و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێویستی به دانوستان یان بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێران وه‌ڵامی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك به كرده‌وه‌یه‌ك ده‌داته‌وه و له‌گه‌ڵ لابردنی سزاكان وه‌ڵامی گونجاوی ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر كاتێك سزاكانی سه‌ر ئێران لابران، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابندبوون به به‌ڵێنه‌كانی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا و دووپاتیكرده‌وه، ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنه‌كه و جۆزیف بۆرێل، هه‌ماهه‌نگكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر مشتومڕییه متمانه‌داره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، جا چ به‌شێوه‌ی دوو قۆڵی بێت یان فره‌لایه‌نی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، تاران هه‌موو ره‌فتار و كرده‌وه دوژمنكارییه‌كانی واشنتن به هه‌مان شێواز و ئاواز وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
k24 -
