هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێزه‌كانی له بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
له‌وباره‌یه‌وه كه‌ناڵی فۆكس نیوز له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی كه ئاماژه‌ی به ناوه‌كانیان نه‌كردووه، رایگه‌یاند، هه‌موو چالاكییه‌كان له‌و بنكه‌یه راده‌گیرێن، ته‌نیا چالاكییه پێویست و گرنگه‌كان نه‌بن، ئه‌ویش ته‌نیا له كاتژمێر 6:00ی ئێواره تا 5:00ی به‌یانی رێگه‌یان پێ ده‌درێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی بینایه‌كانی ناو بنكه‌كه بێت، پێویسته پابه‌ندی به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی خۆپارێزی بێت له هێرشه‌كان.
ئه‌و به‌رپرسانه ئاشكراشیانكردووه، كۆمپانیای "سالی پۆت گلوباڵ"، كه له بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، بڕیاریداوه، باری له‌ناكاو له‌ناو كارمه‌نده‌كانی له‌و بنكه‌یه رابگه‌یه‌نن و رێگه به جمووجۆڵی هیچ كارمه‌ندێكی كۆمپانیاكه‌یان له‌ناو بنكه‌كه نه‌ده‌ن، ته‌نیا له‌كاتی زۆر پێویست نه‌بێت.
فۆكس نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له بنكه‌ی به‌له‌د، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك كه وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه بكرێته سه‌ریان، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌سه‌ر سنووری عێراق كرانه ئامانج و تێیدا 22 چه‌كداری ئه‌و گروپانه كوژران.
k24 -
