له ئێران حه‌وت هه‌زار و 975 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/2/2021، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 81 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 59 هه‌زار و 980 كه‌سه.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، حه‌وت هه‌زار و 975 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، به‌مه‌ش كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران گه‌یشته ملیۆنێك و 623 هه‌زار و 159 کەس.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، تا ئێستا ملیۆنێك و 386 هه‌زار و 534 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
