گرووپێكى چه‌كداریی لایه‌نگرى ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆردومان كران
به فه‌رمانى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا گرووپێكى چه‌كدارییان له سووریا بۆردومان كرد.
ئاژانسى (ڕۆیته‌رز)ى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به فه‌رمانی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا گرووپێكى چه‌كدارییان له سووریا بۆردومان كرد، كه به لایه‌نگرى ئێران ناسراون.
ورده‌كاریی هێرشه‌كه و زیانه مرۆیى و داراییه‌كان بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه و باس له‌وه كراوه، هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئه‌م مانگه كرایه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
باسنيوز
