دادگای بەریتانیا سبەی بڕیار لە چارەنووسی" بووكی داعش" دەدات
شەمیمە یەکێکە لەو 3 کچە قوتابییەی لە شوباتی ساڵی 2015 لە رۆژھەڵاتی بەریتانیاوە بەڕێگای توركیاوە خۆیان گەیاندە شاری رەقەی سووریا و چوونە ناو ریزەكانی رێكخراوی داعش و شوی بە داعشییەكی ھۆڵەندی كرد.
پۆلیس وێنەیەكی كامیراكانی چاودێریكردنی شەمیمە و ھەردوو ھاوڕێیەكەی بڵاوكردەوە لە كاتچ گەشتكردنیان لە فڕۆكەخانەی گاتویك بەرەو توركیاپۆلیس وێنەیەكی كامێراكانی چاودێریكردنی شەمیمە و ھەردوو ھاوڕێیەكەی بڵاوكردەوە لە كاتی گەشتكردنیان لە فڕۆكەخانەی گاتویك بەرەو توركیا
شەمیمە لە بەریتانیا لەدایك و باوكێكی بەڕەچەڵەك بەنگلادیشی لە دایكبووە و كاتێك بەریتانیای جێھێشت تەمەنی 15 ساڵان بوو و ئێستا تەمەنی 21 ساڵە و زیاتر لە سێ ساڵ لە ژێر دەسەڵاتی رێكخراوی داعش ژیاوە. دەزگاكانی راگەیاندنی بەرتانیا نازناوی "بوكی داعش"یان لێنا.
لە شوباتی 2019 لە یەكێك لە كەمپەكانی رۆژئاوای كوردستان دۆزرایەوە، كە ئەو كات دوو گیان بوو و سكی 9 مانگ بوو و دوای ئەوەی منداڵەكەی لهدایكبوو، منداڵەكە بە ھەوكردنی سییەكانی گیانی لەدەست دا، بیگەم خۆیشی گوتبووی پێشتر دوو منداڵی دیكەی لەدەست داوە.
دوای دەستگیرکردنیشی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا مافی هاووڵاتیبوونی لەو ژنە داعشه سەندەوە بە ھۆكاری ئەمنی و رایگەیاند: شەمیمە بەرەچەڵەک بەنگلادیشیە و دەتوانێت بگەڕێتەوە بەنگلادیش.
شەمیمە تانەی لە بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا داوە و بڕیارە 26ی مانگ دادگا بڕیار بدات، کە ئایا دەتوانێت ئەو ژنە داعشە بگەڕێتەوە بەریتانیا یان نا؟
لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردووش هەمان داواکاری شەمیمە بە بیانووی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا رەتکرایەوە.
لە لایەكی دیكەوە، دادگایەکی بۆسنیا هاووڵاتیەکی خۆی، کە چەکداری داعش بووە بە 6 ساڵ زیندانی سزادا.
جاسمین کێسێرۆڤیک، هاووڵاتی بۆسنیە و چەکداری داعش بووە لە سووریا و بەشداری چەند چالاکییەکی تیرۆریستی کردووە.
دادگای بۆسنیا گوتی:"تاوانبارەکە ئەو کاتەی چەکداری داعش بووە هانی موسڵمانانی داوە خەڵکی بکوژن".
جاسمین یەکێکە لەو 7 چەکدارە بۆسنیایەی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019 بە فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا لە سووریاوە لەگەڵ 18 ژن و منداڵی دیکە گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان.
بۆسنیا یەکێکە لەو وڵاتە ئەوروپاییانەی ئەو هاووڵاتیانەی وڵاتەکەی لە ریزی رێکخراوی داعشدا بوون دەیانگەڕێنێتەوە و دادگاییان دەكات و دواتریش سزایان دەدات.
k24 -
