ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکات پێشنیازەکەی ئەوروپا بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی قەبووڵ بکات

ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکات پێشنیازەکەی ئەوروپا بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی قەبووڵ بکات
ئەڵمانیا داوای لە ئێران كرد پێشنیازەکەی ئەوروپا بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی قەبووڵ بکات و جەختیشیكردەوە، سنوورداکردنی پشکێنەرانی ئاژانسی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، هەوڵەکانی پاراستنی رێککەوتنەکان لەبار دەبات.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئێرانی بە بەلاڕێدابردنی پرسی ئەتۆمی و لەباربردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی تۆمەتبار كرد.

گوتیشی: سنووردارکردنی سەردانی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لە لایەن تارانەوە، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی و پابەندییەکان بە رێککەوتنەکان لەباردەبات.

داواشی لە ئێران كرد پێشنیازی ئەورووپا بۆ چارەسەری دیپلۆماسی پرسی ئەتۆمی وڵاتەکەی و پابەندبوونی بە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان قەبووڵ بکات.
k24 -
Top