دامەزراوەی دەرمانی ئەمریکا لەبارەی ڤاکسینی "جۆنس ئاند جۆنسن" و مۆڵەت پێدانی رونکردنەوە دەدات
سەرئێشە، هەستکردن بەماندوێتی، بێهێزی و سوربونەوەی پێست لەو کەسانە دەرکەوتوە کە ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە
دامەزراوەی چاودێری خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لەبارەی ڤاکسینی "جۆنس ئاند جۆنسن" ئاماژەی بەوەکرد، سەرئێشە، هەستکردن بەماندوێتی، بێهێزی و سوربونەوەی پێست لەو نیشانانەن کە لەبەکارهێنەرانی ڤاکسینەکەدا دەرکەوتون دوای ئەوەی یەکەم ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتوە.
ئەو کەسانەی ڤاکسینەکەیان وەرگرتوە، تەمەنیان لەنێوان 18 تا 59 ساڵیدا بوە
ئەو کەسانەی ڤاکسینەکەیان وەرگرتوە، تەمەنیان لەنێوان 18 تا 59 ساڵیدابوە و دوای تێپەڕبونی دو رۆژ نیشانەکانی سەرئێشە، ماندوێتی، بێهێزی و سوربونەوەی پێستیان نەماوە، یەکێک لەو کەسانەشی ڤاکسینەکەی وەرگرتوە و تەمەنی 54 ساڵە توشی ئیفلیج بون بوە، بەڵام توێژینەوەکان جەختیانکردوەتەوە ئیفلیجبونی ئەو هاوڵاتییە پەیوەندی نەبوە بە وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
هەستیان بە چەند نیشانەیەک کردوە، بەڵام ئامادەییان دەربڕیوە بۆ وەرگرتنی ژەمەڤاکسینی دوەم
رۆس کیدل، پڕۆفیسۆر لە زانستی بەرگری زانکۆی Anschutzی ئەمریکا باسی لەوەکردوە، بەهۆی تێکەڵبونی ڤاکسین لەگەڵ تەندروستی جەستە هەمو ئەو کەسانەی یەکەمجار ڤاکسینی "جۆنس ئاند جۆنسن"یان وەرگرتوە هەستیان بە چەند نیشانەیەک کردوە، بەڵام ئامادەییشیان دەربڕیوە بۆ وەرگرتنی ژەمەڤاکسینی دوەم.
خەندان-
