جۆ بایدن ژمارەیەکی پێوانەیی سەرۆکانی پێش خۆی دەشکێنێت

جۆ بایدن ژمارەیەکی پێوانەیی سەرۆکانی پێش خۆی دەشکێنێت


سەرۆکی ئێستای ئەمریکا ژمارەیەکی پێوانەیی سەرۆکانی پێش خۆی، دەشکێنێت.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-2-2021، 37 ۆژە دەست بەکار بووە، لەماوەی 34 رۆژی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا، 41 فەرمانی بۆ جێبەجێکردن، واژۆ کردووە.

بە واژۆکردنی ئەو ژمارە فەرمانە، جۆ بایدن ژمارەی پێوانەیی فەرمانەکانی سەرۆکانی پێشووتری ئەمریکای شکاندووە.

پێش جۆ بایدن، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوو (20-1-2017 تا 20-1-2021) و باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتر (2009 - 2017)، کە زۆرترین فەرمانیان واژۆ کردبوو، لە ماوەی 34 رۆژدا تەنیا 24 فەرمانیان واژۆ کردبوو.

کەمترین فەرمان لە ماوەی 34 رۆژدا لەلایەن جۆرج بووشی کوڕ، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا (2001-2009) واژۆ کرابوو، کە تەنیا حەوت فەرمان بوو.

بایدن (لەدایکبووی 1942)، لە رۆژی 20-1-2021 وەک سەرۆکی ژمارە 46ـی ئەمریکا، دەست بەکار بوو.






باسنيوز
Top