نەشتەرگەرییەک بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە دەکرێت

نەشتەرگەرییەک بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە دەکرێت


دیوانی شاهانەی سعودیە رای دەگەیەنێت، کە نەشتەرگەرییەک بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە، کرا.

لە بەیاننامەیەکدا، دیوانی شاهانەی سعودیە رای گەیاندووە، سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 24-2-2021 نەشتەرگەریی لابردنی ریخۆڵەکوێرە بۆ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی وڵات، کراوە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوو لە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵ لە ریازی پایتەختی سعودیە، کراوە و دوای نەشتەرگەرییەکە بن سەلمان نەخۆشخانەی بەجێ هێشتووە.

محەمەد بن سەلمان لە ساڵی 1985 لەدایک بووە، لە ساڵی 2017 بە فەرمانی شا سەلمانی باوکی، کرایە شازادەی جێنشینی سعودیە و لە چەند بۆنەیەکیشدا رای گەیاندووە، کە دوای باوکی، دەبێتە شای سعودیە.






باسنيوز
Top