پۆلیسی ئێران: پیلانێکی تیرۆریستی لە تاران پووچەڵ کرایەوە

پۆلیسی ئێران: پیلانێکی تیرۆریستی لە تاران پووچەڵ کرایەوە


پۆلیسی ئێران پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی تیرۆریستی لە تارانی پایتەختی وڵاتەکەی، رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24-2-2021، عەمید حوسێن رەحیمی، فەرماندەی پۆلیسی تاران رایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە تیرۆریستێک لە نزیک تاران دەستگیر بکەن، کە بە نیاز بووە خۆی لە تاران بتەقێنێتەوە.

عەمید حوسێن رەحیمی هەروەها رایگەیاندووە، ئەو تیرۆریستە لە چەند رۆژی رابردوودا دەستگیر کراوە و لەکاتی دەستگیرکردنیشی، چەک و پشتێنەی بۆمبڕێژکراو و ماددەی سووتێنەری پێگیراوە.

ئەو فەرماندەیەی پۆلیسی ئێرانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تیرۆریستەکە رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و هەوڵی تەقاندنەوەی پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکەی داوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان دەرفەتیان پێنەداوە و دەستگیریان کردووە.









باسنیوز
Top