سوریا بەکارهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی روسی پەسەند دەکات

 سوریا بەکارهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی روسی پەسەند دەکات
باڵیۆزخانەی سوریا لە روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەکارهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی روسی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەسەندکردوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕوسی، باڵیۆزخانەی سوریا لە روسیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، "کۆماری عەرەبی سوریا سەرجەم رێوشوێنەکانی بۆ تۆمارکردن و بەدەستخستنی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی گرتوەتەبەر و بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی لەسەر خاکی سوریا پەسەند کردوە".

سوریا لە ساڵی 2011ەوە جەنگی ناوخۆدایە و بە پشتیوانی حکومەتی مۆسکۆ توانیویەتی روبەڕوی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و داعش ببێتەوە

سوریا لە ساڵی 2011ەوە جەنگی ناوخۆدایە و بە پشتیوانی حکومەتی مۆسکۆ توانیویەتی روبەڕوی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و داعش ببێتەوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی روسیا بە بەردەوام هاوکاری مرۆیی رەوانەی وڵاتەکە دەکات.

تا ئێستا لەو شوێنانەی کە بە فەرمی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادان 15,230 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون

بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا لەو شوێنانەی کە بە فەرمی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادان 15,230 (پانزە هەزار و سەدو حەفتاو نۆ) حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و 1001 (هەزار و یەک) حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە.






خەندان
Top