عه‌لی خامنه‌یی: پێویسته‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئێران چاره‌سه‌ر بكرێن

عه‌لی خامنه‌یی: پێویسته‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئێران چاره‌سه‌ر بكرێن
عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بڕیارەکەی پەرلەمانی ئێران بۆ رێگریکردن لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لە بینینی تۆماری ئەو کامێرا چاوێریانەی لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دانراون، بڕیارێکی باشە و پێویستە حکومەت پێوەی پابەند بێت.

خامنەیی گوتی: ئەوەی پەرلەمان داوای دەکات لە بابەتی چالاکییە ئەتۆمییەکان، پێویستە حکومەت وەك خۆی و بەوردی جێبەجێی بکات.

له‌ درێژه‌ی گوته‌كانیدا خامنه‌یی ئاشكرایكرد، "گوێم لێبووە جیاوازیی و ناکۆکییەك لەنێوان حکومەت و پەرلەمان دروستبووە، لەسەر ئەوەی حکومەت دەیکات و ئەوەی پەرلەمان چاوەرێی دەکات بکرێت".

هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، "پێویستە ئەم جیاوازیانە لە بۆچوونەکان چارەسەر بکرێن. حکومەت خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت ئەم یاسایە جێبەجێ بکات، یاساکەش یاسایەکی باشە و دەبێ بەوردی جێبەجێ بکرێت".

دووپاتیشی كرده‌وه‌، "پێویسته‌ هەردوولا لەم بابەتەدا هاوکاری و هەماهەنگییان هەبێت".
k24 -
Top