لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم، پەرلەمانی ئێران کۆبونەوەیەکی داخراو ئەنجام دەدات
رێگەدان بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەدەرەوەی رێککەوتنەکان نایاساییە
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ رایگەیاند، بەگوێرەی یاسا سبەی 23ی شوبات وادەی ئەو پرۆتۆکۆلە کۆتایی دێت کەبەرامبەر سزادانی وڵاتەکەی، ئێران دەستیکردبو بەکەمکردنەوەی پابەندبونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمی، لەگەڵ ئەوەشدا رێگەدان بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەسەردانیکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لەدەرەوەی رێکار و رێککەوتنەکان "رێگەپێنەدراو و نایاساییە".
پەرلەمان بڕیاری لەسەر هاوکارییەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەدات
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی یاسا هەمو هاوکارییەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کەلەدەرەوەی رێککەوتنەکان بێت، پێویستی بە رەزامەندی پەرلەمان هەیە و جەخت دەکەنەوە لەجێبەجێکردنی یاساکە وەک خۆی.
دوێنێش میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، بهڕێوهبهری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران کۆبوەتەوە و پابهندبونی ئەو وڵاتەییان لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی ناوسراو به رێککەوتننامەی ئێران-2015، تاوتوێکردوە.
خەندان
