پارتێکی سکۆتلەندی هەڵمەتێک بۆ جیابوونەوە لە بەریتانیا ساز دەکات

پارتێکی سکۆتلەندی هەڵمەتێک بۆ جیابوونەوە لە بەریتانیا ساز دەکات


پارتی نیشتمانیی سکۆتلەندی هەڵمەتێکی هەڵبژاردن بۆ سەربەخۆیی سکۆتلەندا و جیابوونەوەی لە بەریتانیا، ساز دەکات.

پارتەکە بڕیاری داوە دوو ملیۆن و 100 هەزار پاوەندی بەریتانی (زیاتر لە دوو ملیۆن و 940 هەزار دۆلار) بۆ هەڵمەتەکەتە تەرخان بکات، کە لە مانگی 3ـی ئەمساڵ لە ئینتەرنێت دەستی پێدەکات.

پارتی نیشتمانیی سکۆتلەندی هەوڵ دەدات هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی داهاتوو، هەڵمەتێک بۆ یەکخستنی دەنگی سکۆتلەندییەکان بۆ جیابوونەوە لە بەریتانیا و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی، ساز بکات.

ئەو بڕە پارەیەی پارتی نیشتمانیی سکۆتلەندی تەرخانی کردووە، ملیۆنێک و 500 هەزار پاوەند (دوو ملیۆن و 100 هەزار دۆلار)ی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی نەتەوەییخواز و سەربەخۆخوازەکان و 600 هەزار پاوەند (نزیکەی 800 و 40 هەزار دۆلار)یشی بۆ بانگەشەی سەربەخۆبوون، دیاری کراوە.





باسنیوز
Top