سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران
رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران، نوێنەری تاران لە ئاژانسەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە، هۆکاری سەردانەکەی گرۆسی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە 21ی ئەم مانگە ئەو وادەیەی ئێران بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دیاریکردبوو کۆتایی دێت.

گرۆسی دەیەوێت هەنگاو و بریاری داهاتووی ئێران بزانێت.

بەرپرسانی ئێران 21ی شوباتیان وەک دوا وادە بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دیاریکردبوو، کە ئەگەر ئەمەریکا سزاکانی سەر تاران هەڵنەگرێت ئەوانیش رێگە بە تیمە پشکنەرەکانی ئاژانسەکە نادەن سەردانی بنکە ئەتۆمییەکانیان بکەن.

دوو رۆژ پێش کۆتاییهاتنی وادەکەی ئێران، سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردەوە سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت.
k24 -
Top