سەرۆکی ئەمەریکا پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا پەیامێک ئاراستەی ئێران دەکات
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی لە میانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگەیاند، دەبێت ئەمەریکا ئەو چالاکییانەی ئێران دەستنیشان بکات کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی ئێران گووتی، لەگەڵ ئەوروپییەکان و هاوپەیمانەکانی دیکەمان بۆ دەستنیشانکردنی چالاکییەکانی ئێران کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راوێژ دەکەین.

ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی، لەگەل ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی کێشەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆ بکات.

هەروەها بایدن رایگەیاند: "من پەیامێکی روون بۆ جیهان دەنێرم. ئەمەریکا گەڕایەوە، گەڕایەوە بۆ رێککەوتننی نێوان ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا".

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدابوو، دەگەڕێنەوە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران و گفتوگۆ لەوبارەوە دەکەن.
k24 -
Top