یۆنان ناڕەزایی دژ بەناردنی كەشتییەكی دیكەی توركیا بۆ دەریای ئیجە دەردەبڕێت

یۆنان ناڕەزایی دژ بەناردنی كەشتییەكی دیكەی توركیا بۆ دەریای ئیجە دەردەبڕێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە یۆنان رایگەیاند، ناڕەزایی خۆی بە توركیا راگەیاندووە، لەمەڕ ناردنی كەشتیەكی كنە و پشكنینی لە لایەن ئەنقەرەوە بۆ دەریای ئیجە. ئەو كارەی توركیاشی بە "جوڵەیەكی نا پێویست"وەسفكرد.

ئەمە ناڕەزاییەی یۆنان دوای ئەوە ھات، دەریاوانی توركیا لەم ھەفتەیەدا ئاگادارییەكی دەرخست كەوا كەشتی كنە و پشكنینی "چیچمی" رووپێوێكی دەریایی لە رۆژی 18 ئەم مانگەوە تا 2ی ئادار لە ناوچەیەكی ئاوی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدات، كە ھەردوو وڵات ئەگەری بەرژەوەندیان تێدا ھەیە.

گوتەبێژ بەناوی حكومەتی یۆنانی، خریستۆس تارانتیلیس بە رۆژنامەوانانی گوت: "ئەم جوڵەیە پێویست نییە و ھاریكاری داھێنانی ھەستی ئەرێنی ناكات".

ھەندێك لە بەرپرسانی حكومەتی یۆنان رایانگەیاند، وەزارەتی دەرەوە سكاڵایەكی زارەكییان پێشكەش بە توركیا كردووە، گوتیشیان، ئەو ئاگادركردنەوەیەی بەناوی نافتكس "نایاساییە" چونكە لە وێستگەیەكی دەریاوانی دەرچووە، كە ئەو دەسەڵاتەی نییە.
k24 -
Top