كۆشكی سپی: ئێران ھەر زۆر دوورە لە پابەندبوون بە رێككەوتنی ئەتۆمی

كۆشكی سپی: ئێران ھەر زۆر دوورە لە پابەندبوون بە رێككەوتنی ئەتۆمی
گوتەبێژ بە ناوی كۆشكی سپی، جین بساكی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، ئێران "ھەر زۆر دووە لە پابەندبوون بە رێككەوتنی ئەتۆمی"، بەپێی ئەوەی ئاژانسی "رۆیتەرز" گواستوویەتەوە.

گوتیشی: واشنتن "ھەوڵەكانی لەگەڵ ھاوبەشان و ھاوپەیمانەكانی دەخاتەگەڕ لەمەڕ ئایندەی رێككەوتنی ئەتۆمی و رێگرتن لە ئێران لە بەدەستھێنانی چەكی ئەتۆمی".

راگەیاندنی بساكی ھاوكاتە لەگەڵ راگەیاندنی رۆحانی بەوەی تاران دەیەوێت واشنتن پابەند بێت بە بەڵێنەكانی لە رێككەوتنی ئەتۆمی و ئامانجی لە كەمكردنەوەی پابەندییە ئەتۆمییەكان ھەراسانكردنی ئەمەریكا نییە.

ھەروەھا رۆحانی ھەر ئەمڕۆ پێشتر جەختیكردەوە لەوەی "نابێت رێگا بدرێت بە وێرانكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی و كۆمسیاری سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا دەتوانێت رۆڵێك بگێڕێت لە پێشنیازكردنی ھەنگاوەكانی رێكخستنی گەڕانەوە بەرەو رێككەوتنەكە".

گوتیشی: "رێككەوتنی ئەتۆمی، دەستكەوتێكی دیپلۆماسی گرنگی ھەمە لایەنە و پێویستە بپارێزرێت". داواشی لە یەكێتی ئەوروپا كرد "رۆڵێكی گونجاو بگێڕن لە رووبەڕووبوونەوەی سیاسەتی یەكلایەنەی ئەمەریكا".
k24 -
Top