یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێری كرد
یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێری كرد و گوتی: "ئیدانە ھێرشە مووشەكییەكانی سەر ھەولێر دەكەم، كە بەو ھۆیەوە ژمارەیەك گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. سەرەخۆشی خۆم بۆ خانەوادەی قوربانییان رادەگەیەنم و ھیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم".
گوتیشی: "نابێت خەڵكی عێراق لە ترس و توندوتیژیدا بژین".
لە قسەكانی بەردەوام و گوتی: "پێشوازی و پشتیوانی لە هەوڵەکانی هاوپەیمانانی ناتۆ دەکەم لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەكییەکانی سەر ھەولێر."
دوای کۆتاییهاتنی رۆژی یەکەمی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیەکە، سکرتێری ناتۆ گوتی: سبەی رۆژی دووەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەیە و تێیدا بابەتی ناردنی سەربازی زیاتر و فراوانکردنی راهێنانەکان و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق تاتوێ دەکەن.
k24 -
