راگەیاندراوێك لە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەبارەی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی دانوستانی ستراتیجی لە نێوان بەغدا و واشنتن

راگەیاندراوێك لە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەبارەی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی دانوستانی ستراتیجی لە نێوان بەغدا و واشنتن
باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، ماتیۆ تولەر، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیكردەوە لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی ئەنجامدراون لە میانی دانوستانی ستراتیجی لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ئابی رابردوودا.

بەپێی راگەیاندراوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا، باڵیۆز تولەر چاویكەوتووە بە ئەنجوومەنی كارەكانی ئەمەریكایی عێراقیی سەر بە ژووری بازرگانی ئەمەریكایی "بۆ مشتومڕكردن لەسەر چۆنییەتی ھاریكاری ویلایەتە یەكگرتووەكان و عێراق لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری".

بەپێی راگەیاندراوەكە تولەر گوتی: "لەكار بەردەوام دەبین لە پێناو ھاریكاریكردنی عێراق بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێكی سەقامگیر و ئارام و گەشەسەندوو. دەمانەوێت عێراق ببینین بەشێوەیەكی تەواو سوود لە گشت سەرچاوە گه‌وره‌كانی وزەی وەرگرێت بۆ ئەوەی زیاتر سەربەخۆ بێت لەبواری وزەدا. ھەروەھا دەمانەوێت لەبواری بازرگانی و وەبەرھێناندا زیاتر پەرە بسەنێت، كە بەشداری بكات لە ھاندانی كەرتی تایبەت و ھێنانەكایەوەی دەرفەتی كار و دابینكردنی بنەمای ئاییندەیەكی باشتر بۆ تەواوی عێراقییەكان".

بەردەوامیش بوو و گوتی: "لەم چوارچێوەیەدا، ھێشتا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنانە دەكەینەوە، كە لە میانی دانوستانی ستراتیجی لە ئابی رابردوو ئەنجامدران و چاومان بڕیوەتە قووڵكردنی ھاریكاری ئابووری".
k24 -
Top