نرخی نه‌وتی خاو له 64 دۆلار نزیكده‌بێته‌وه
به رێژه‌ی 0.16% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه و هه‌ر به‌رمیلێك به 63.51 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا
ئاژانسی رویته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نه‌وتی برێنێت به رێژه‌ی 0.16% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه و هه‌ر به‌رمیلێك به 63.51 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ی 0.58% نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه و به 60.50 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له لایه‌ن وڵاتانی ئۆپێك و ئۆپێك پلاسه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له لایه‌ن وڵاتانی ئۆپێك و ئۆپێك پلاسه‌وه.
ئه‌و ئاژانسه ئاشكراشیكردوه، به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین كۆرۆنا و به‌رزنه‌بونه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبون به‌و ڤایرۆسه هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتن.
پێشتر رێكخروای ئۆپیك راگه‌یاندبو، كه نرخی نه‌وت له ساڵی 2021 به‌رزده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌ی كه وڵاتانی ئۆپیك پلاس گرتیانه‌به‌ر كه رێكه‌وتبون له‌سه‌ر نزمبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت بۆ 9700000 (نۆ ملیۆن وحه‌وتسه‌د هه‌زار ) به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
خه‌ندان
