پلاسخارت: ھێرشەكەی سەر ھەولێر ھەوڵدانە بۆ خۆشكردنی ئاگری ناكۆكییەكان

پلاسخارت: ھێرشەكەی سەر ھەولێر ھەوڵدانە بۆ خۆشكردنی ئاگری ناكۆكییەكان
جێنین هێنس پڵاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند: هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووى سەر هەولێر هەڕەشەیەکی مەزنە بۆ سەر سەقامگیری عێراق.

لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە عێراق پلاسخارت گوتی: "پێویستە سەرکردە عێراقیەکان وڵاتەکەیان لە دەستێوەرادنی دەرەکی رزگار بکەن و رێگە نەدەن ئاگری ناکۆکی خۆش بکرێت".

جینین پلاسخار لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا گوتی: "پێویستە عێراق پێداگری و جددیەتی خۆی لەناوخۆ رێکبخاتەوە و رێگە بە دەستێوەردانی دەرەکی نەدات لە ناو وڵاتەکەی. ئەمەش بەرپرسیارێتیەکی هاوبەشە لەنێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش".

گوتیشی: "جارێکی دیکە دەیڵێمەوە هەوڵی نەزۆك بۆ خۆشکردنی ئاگری ناکۆکی وەك هێرشەکە مووشەکیەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر هەڕەشەیەکی مەزنە بۆ سەقامگیری عێراق".

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان روونیكردەوە، "پێویستە عێراق نەرمی ناوخۆیی بنوێنێت و پارێزراو بێت لە ناكۆكییەكان". جەختیشیكردەوە لەوەی "پێویستە ھاریكارییەكی تۆكمە لە نێوان بەغدا و ھەولێردا ھەبێت، بۆ ده‌ستگیركردن و رادەستكردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكەی سەر ھەولێر بە دادگا".
k24 -
Top