ستۆلتنبێرگ مەزندە دەكات وەزیرانی بەرگری رازی ببن بە بەھێزكردنی ئەركی ناتۆ لە عێراقدا

ستۆلتنبێرگ مەزندە دەكات وەزیرانی بەرگری رازی ببن بە بەھێزكردنی ئەركی ناتۆ لە عێراقدا
ئەمینداری گشتی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ مەزندەیكرد وەزیرانی بەرگری دەوڵەتانی ئەندام لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسی لەم ھەفتەیەدا رەزامەندی بنوێنن بۆ بەھێزكردنی ئەركی ناتۆ لە عێراقدا.

ستۆڵتنبێرگ گوتی: "مەزندە دەكات وەزیرانی بەرگری رێكبكەون لە سەر ناردنی نێردەیەكی فراوان (بۆ عێراق) ھەروەھا زیادكردنی ژمارەی كارمەندانی مەشقپێكردن و راوێژكردن لە ژمارەیەكی زیاتر لە دەزگا ئەمنییەكان ئەو وڵاتە".

ستۆڵتنبێرگ ئاماژەیكرد، فراونكردنی نێردەكە پلە بە پلە دەبێت.

ناتۆ لە ساڵی 2018 نێردەیەكی مەشق و راھێنانی لە عێراق بڵاوكردەوە بە ئامانجی بەرزكردنەوەی توانای ھێزەكانی ئەمنی ناوخۆیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی "داعش".

لە كانوونی یەكەمی رابردووش، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن داوایكرد ناتۆ كاری مەشق و راھێنان لە عێراقدا فراوان بكات.
k24 -
Top