ڤاكسینی ئەسترازینكا مۆڵەتی تەندروستیی جیهانی وەرگرت

ڤاكسینی ئەسترازینكا مۆڵەتی تەندروستیی جیهانی وەرگرت
پێش كەمێك ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی مۆڵەتی دا ڤاكسینی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا وەكو ڤاكسینێكی پەسەندكراو لە كاتی پێویستی بە پەلەدا بەكاربهێندرێت.

ڤاكسینی ئەسترازینكا كە لەلایەن زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانیەوە دروست كراوە، پێشتر لە كاتی تاقیكردنەوەكانیدا ڕووبەڕووی چەند گرفتێك بووەوە و كاریگەری لاوەكی لەسەر بەكارهێنەرانی بەجێدەهێشت.

ئێستاش بڕیارە ڤاكسینەكە سەرەتا بۆ چەند وڵاتێكی هەژاری جیهان بنێردرێت.

ڤاكسینی ئەسترازینكا لەلایەن كۆمپانیای "ئەسترازینكا"ی بەریتانییەوە بە هاوبەشی و سەرپەرشتی زانكۆی ئۆكسفۆرد بەرهەم دەهێندرێت، سەرەتا یەكێك بوو لەو ڤاكسینانەی چاوەڕوان دەكرا بەر لەوانی تر بكەوێتە بواری بەكارهێنانەوە.
bas news -
Top