شەش چەکداری ئێرانی لە سووریا کوژران
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، شەش چەکداری میلیشیاکانی سەر بە ئێران، لە سووریا کوژران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15-2-2021، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سووریایان بۆردومان کرد.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە، کە بارەگای فیرقەی چواری سوپای رژێمی سووریای کردە ئامانج، شەش چەکداری میلیشیاکانی سەر بە ئێران، کوژران.
ئێران لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، لە دژی گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە ناردنی چەک و چەکدار پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکات و بەرپرسانی ئیسرائیلیش بەردەوام باس لەوە دەکەن، کە رێگا نادەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سنوورەکانی ئیسرائیل نزیک ببنەوە.
باسنیوز
