یەکەم باڵوێزی ئیمارات لە ئیسرائیل سوێندی یاسایی دەخوات

یەکەم باڵوێزی ئیمارات لە ئیسرائیل سوێندی یاسایی دەخوات


یەکەم باڵوێزی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو لە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، لەبەردەم جێگری سەرۆکی دەوڵەت، سوێندی یاسایی خوارد.

دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل، رۆژی 24-1-2021، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات بڕیاری کردنەوەی باڵوێزخانەی ئیماراتی لە تەلئەڤیڤ دا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیمارات، رۆژی یەکشەممە (دوێنێ) محەمەد مەحمود ئال خاجە، وەک یەکەم باڵوێزی ئیمارات لە ئیسرائیل، لبەردەم محەمەد بن راشد ئال مەکتوم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، سوێندی یاسایی خواردووە.

رۆژی سێشەممە 15-9-2020، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، (رێککەوتنی ئاشتی)یان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکانیان، واژۆ کرد.







باسنيوز
Top