شارەزایەكی سەربازی ئەمەریكا باس لە بۆردومانەكانی توركیا دەكات
دیڤیس لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: توركیا پارتی كرێكارانی كوردستان بە رێكخراوێكی تیرۆریستی دەزانێت و ئەمەشە ھۆی بەردهوامبوونی بۆردومانەكانیهتی لە عێراق و ئەمەریكاش پشتیوانی لە پارتی كرێكارانی كوردستان ناكات".
گوتیشی: "رێككەوتن نیه لەسەر ئەوەی كێ دوژمن و كێ ھاوپەیمانە و توركیا دەڵێت: پارتی كرێكاران لە ھێزەكانی سووریای دیموكراتن و ئەمەش راست نییە".
دیڤیس بەردەوام بوو و گوتی: "حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی ئتیـحادی سەقامگیری شنگالیان دەوێت، بەڵام توركیا بەرژەوەندی تایبەتی خۆی لە شنگال ھەیە، كە لە پارتی كرێكاران كوردستان زیاترە".
سەرچاوە: "بغداد الیوم"
k24 -
