توێژینەوەیەک: دەرمانێکی چارەسەری شەکرە بۆ دابەزاندنی کێش سوودی هەیە
پزیشکانی زانکۆی شیکاگۆ بۆیان دەرکەوتووە دەرمانی (سێماگلوتاید) کە بۆچارەسەری نەخۆشیی شەکرە بەکاردەهێندرێت دەتواندرێت لە هەندێک باردا دژی قەڵەویش بەکاریبهێنن.
لە توێژینەوەکەدا 2000 کەس لە 16 وڵاتی جیاوازەوە بەشداربوون، پزیشکانی ئەمریکی بۆیان دەرکەوت ئەو بەشداربووانەی دەرمانەکەیان وەرگرتووە بە تێکڕا و بە نزیکەیی ٪15 کێشی جەستەیان کەمیکردووە بە بەراورد بەو بەشداربووانەی دەرمانەکەیان وەرنەگرتووە.
پزیشکان لە توێژینەوەکەدا هەروەها دەڵێن بۆ ئەو بەشداربووانەی شەکرەیان هەبووە یان لە قۆناخی پێش شەکرە بوون و دەرمانەکەیان وەرگرتووە حاڵەتەکەیان باشتربووە.
د. رۆبێرت کوشنێر، توێژەر لە بواری قەڵەوی لە زانکۆی فێینبێرگ دەڵێت، ئەمە دەبێتە چارەسەرێکی کاریگەر و نوێ لەم سەردەمەی قەڵەویدا"
rudaw -
