وەزیری دەرەوەی میسر: هەڵوێستی تورکیا هیچ بەهایەکی نییە

وەزیری دەرەوەی میسر: هەڵوێستی تورکیا هیچ بەهایەکی نییە


وەزیری دەرەوەی کۆماری میسری عەرەبی رایدەگەیەنێت، هەڵوێستی تورکیا دژی کۆڕبەندی فیلیا (کۆڕبەندی دۆستایەتی) هیچ بەهایەکی نییە.

سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئامانجی کۆڕبەندی دۆستایەتی ”هەماهەنگیی و ویستنی خیرە بۆ گەلان نەوەک رووبەڕووبوونەوەی هیچ وڵاتێک.

سامح شوکری لەبارەی هەڵوێستی تورکیا سەبارت بە کۆڕبەندەکە، رایگەیاندووە تووشی سەرسوڕمان بوون لە کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر کۆڕبەندەکە، بەڵام ”هیچ بەهایەک بۆ هەڵوێستی ئەو وڵاتە دانانێین“.

دوای کۆڕبەندی دۆستایەتی، حامی ئاکسۆی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەر کۆڕبەندێک بۆ هەماهەنگی و دۆستایەتی لە دەریای ناوەڕاست و ناوچەکە بەبێ بەشداریی تورکیا و قوبرسی تورکی ساز بکرێت، سەرکەوتوو نابێت.

رۆژی پێنجشەممە 11-2-2021، لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان، بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی یۆنان، قوبرسی یۆنانی، سعودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر، کۆڕبەندی دۆستایەتی بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکارییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ کەنداوی عەرەبی، ساز کرا.







باسنيوز
Top