ئەنجومەنی سینات لەبارەی بێتاوانی ترەمپ لە روداوی هێرشکردنە سەر کۆنگرێس بڕیاریدا
دوێنێ شەممە ئەنجومەنی سیناتی ئەمریکا دەنگیدا لەسەر بێتاوانی دۆناڵد ترەمپ لەروداوی هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی وڵاتەکە، کە تیایدا 43 کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سینات دەنگیان بۆ بێتاوانی ترەمپ، لە کاتێکدا 57 ئەندامی سینات ترەمپیان بە تاوانبار زانی، بەڵام بۆ بەفەرمی تاوانبارکردنی پێویستی بە دو لە سەر سێی دەنگەکان هەیە واتا 67دەنگ.
دیموکراتەکانی ئەمریکا پێویستیان بە 17 دەنگی ئەندامە کۆمارییەکان هەبو بۆ تاوانبارکردنی سەرۆکی پێشو
دیموکراتەکانی ئەمریکا پێویستیان بە 17 دەنگی ئەندامە کۆمارییەکان هەبو بۆ تاوانبارکردنی سەرۆکی پێشو، بەڵام تەنها 7 کۆماری دەنگیان خستە پاڵ تەواوی دیموکراتەکان و ترەمپیان بە تاوانبار لە قەڵەمدا.
لەم دۆسێیەدا بەشانازییەوە بەرگریان لە دەستور و ئەو پرنسیپە یاساییانە کرد کە لە دڵی وڵاتەکەماندایە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکرەوە، "لە ناخی دڵمەوە زۆر سوپاسی ئەو سیناتۆر و ئەندامانەی کۆنگرێس دەکەم، کە لەم دۆسێیەدا بەشانازییەوە بەرگریان لە دەستور و ئەو پرنسیپە یاساییانە کرد کە لە دڵی وڵاتەکەماندایە".
پارێزەرانی ترەمپیش رایانگەیاند، ئەو پڕۆسەیە لەلایەن دیموکراتەکانەوە ئەنجام دراوە، کە "ڕقیان" لە ترەمپە و پرۆسەیەکی نادەستورییە، چونکە ئەو لەسەر دەسەڵات نەماوە.
خەندان
