112 ئەندامی کۆنگرێس داوا لە بایدن دەکەن رێگە لە ئێران بگرێت
ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە سزادانی دیپلۆماتکارێکی ئێرانی لە بەلجیکا بەهۆی دانانی پلانی تەقاندنەوەی گردبوونەوەیەکی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە پاریس، داوا دەکەن حکومەتی ئەمریکا بە هاوکاریی وڵاتانی ئەوروپایی رێگە لە هەوڵی لەو شێوەیەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بگرێت و رێگە نەدەن ئیدی دژبەرانی تیرۆر بکات و وڵاتانی دیکە ناسەقامگیر بکات.
ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس لە نامەکەیاندا ئاماژەیان بە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە لایەن هێزەکانی ئێران و هەروەها پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکان لەو وڵاتە داوە و داوا لە جۆ بایدن دەکەن، پشتگیری لە خواستەکانی خەڵکی ئێران بۆ هێنانەسەرکاری دەسەڵاتێکی دیموکراتیک و سیکۆلار بکات.
نامەکە لە لایەن بێرد شێرمەن، کۆنگرێسمانی دیموکرات و تۆم مەک کلینتاک، کۆنگرێسمانی کۆماری ئامادە کراوە و 110 ئەندامی دیکە لە هەردوو حیزبەکە واژۆیان کردووە.
rudaw -
