كۆمپانیای ئه‌سترازینكا داهاتی ساڵی رابردوی ئاشكراده‌كات
كۆمپانیای ئه‌سترازینكای بریتانی لە رایگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كۆی داهاتی كۆمپانیاكه‌یان له‌ساڵی2020 دا له‌به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كه به هاوكاری زانكۆی ئۆکسفۆرد به‌رهه‌مانهێناوه 3200000000 ( سێ ملیار و دوسه‌د ملیۆن) دۆلار بوه.
له‌ساڵی 2020 دا فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی کۆمپانیای ئەسترازینکا نزیکەی 50% زیادیكردوه
بە گوێرەی راگه‌یاندراوه‌كه، له‌ساڵی 2020 دا فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی کۆمپانیای ئەسترازینکا نزیکەی 50% زیادیكردوه، ئه‌مه‌ش هانیداون، گەشەی بازرگانی و زانستی خێراتر بكه‌ن.
قۆناغی سێیه‌می گەشەکردنی چاره‌سه‌ر و ڤاكسینی كۆرۆنا به‌مزوانه ده‌ست پێده‌كات
كۆمپانیای ئه‌سترازینكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قۆناغی سێیه‌می گەشەکردنی چاره‌سه‌ر و ڤاكسینی كۆرۆنا به‌مزوانه ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵێنیشیدا که 170000000 (سه‌دو حه‌فتا ملیۆن) ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 190 (سه‌د و نه‌وت) وڵات هه‌نارده بكات.
كۆمپانیای ئه‌سترازینیكای بریتانی ته‌نها ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌مناهێنێت، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری نەخۆشی ئایدز، ره‌بۆ، شێرپه‌نجه و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی دیكه‌ش به‌رهه‌مده‌هێنێت.
خەندان
