دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 108 ملیۆن و 342 هەزار و 335 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ هەینی 12-2-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، هۆڵەندا، کەنەدا، پورتوگال، چیلی، رۆمانیا، بەلجیکا، ئیسرائیل و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 78 ملیۆن و 293 هەزار و 979 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 380 هەزار و 734 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
