سیناتۆر لیندسی گراھام دڵنیایی دەداته ترەمپ لەوەی لەبەردەم ئەنجوومەنی پیران بێ تاوان دەردەچێت
گراھام پوختەی قسەكانی لەگەڵ ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند و گوتی: "پێموایە تیمەكەی ئەو (پارێزەرانی ترەمپ) دەتوانن باشتر كار بكەن و خۆیشی دەتوانێت كارێكی باشتر بكات. من جەختم بۆ ترەمپ كردەوە لەوەی دۆسیەكە تەواو بووە، ئێستا تەنھا مەسەلەی بەدەستھێنانی حوكمی كۆتایی ماوە.
سیناتۆر گراھام دووپاتیكردەوە لەوەی دڵنیایە لەمەزندەكانی بۆ بێ تاوان دەرچوونی ترەمپ، دوای ئەوەی 44 ئەندامی كۆماری لە ئەنجوومەنی پیران لە نێوانیشیاندا سەرۆكی كەمینە لە ئەنجوومەنی پیراندا، میچ ماكونێڵ، ئەندامی كۆماری لە ویلایەتی كنتاكی دەنگیان دا دژ بە بەردەوام بوونی دادگاییكردنەكە، كە تیمی پارێزەرانی "ترەمپ"یش لە دادگاییكردنەكەدا مشتومڕیان لە سەر ئەوەی نادەستوورییە كرد.
گراھام گوتیشی: پێناچێت ترەمپ بێ ئۆمێد بێت لە دانیشتنە سەرەتاییەكانی دادگاییكردنەكە، ھەرچەندە تۆڕی "سی ئێن ئێن" رۆژی سێشەممەی رابردوو گوتی: ترەمپ خەریك بوو لەبەردەم شاشەی تەلهڤزیۆنەكهی بقیژێنێت كاتێك بینی پارێزەرەكەی برۆس كاستۆر راگەیاندراوی دەستپێكرد.
k24 -
