نەیمار چوار هەفتە یاریی ناکات
لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا یانەی پاریس سانجێرمان رایگەیاند: "دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ نەیمار ئەنجامدرا، دەرکەوت لە ماسولکەکانی رانی چەپیدا تووشی پێکان بووە، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یاریکردن بێبەش دەبێت، لەبەر ئەوە لە یاریی چوون و گەڕانەوەی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا بەشداریی بکات".
نەیمار لە یاریی قۆناخی 23ی جامی فەرەنسا کە یانەکەی بەرامبەر یانەی کان یاریی دەکرد، نەیمار بەهۆی پێکانەوە لە خولەکی 60ی یارییەکەدا یاریگەی بەجێهێشت."
سێشەممەی داهاتوو لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگەی کامپ نوو رووبەڕووی یانەی بارسێلۆنا دەبێتەوە، بۆ ئەو یارییەکە هەریەکە لە نەیمار داسیلڤا و ئانخێل دیماریا بەهۆی پێکانەوە بەشداریی ناکەن.
rudaw -
