هێزێکی پاسداران لەسەر سنووری نێوان سووریا و عێراق بۆردومان کرا
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سکای نیوز)، بۆردومانەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-2-2021 کراوەتە سەر هێزێکی پاسداران لەسەر خاکی سووریا لە نزیک شارۆچکەی قائیم لە رۆژئاوای عێراق.
سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، کە فڕۆکەیەکی نەناسراو هێزەکەی پاسدارانی کردووەتە ئامانج.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، بۆردومانەکە کاروانێکی چەک و تەقەمەنیی ئێرانی کردووەتە ئامانج، کە لە عێراقەوە بە دەروازەیەکی سەربازیی نایاسایی بۆ سووریا دەنێردرا.
باسنيوز
