كردنەوەی لێكۆڵینەوەی تاوانكاری لەگەڵ ترەمپ لە ویلایەتی جۆرجیا
رۆژنامەی "نیۆیۆرك تایمز" گوتی: ئەو سكاڵاكارە نوێیەی فەرمانگەی فۆلتن، لەم دواییە ھەڵبژێردراوە و سەر بە حزبی دیموكراتەكانە و ناوی "فانی ویلس"ە و نامەیەكی ئاراستەی زۆر لە بەرپرسانی دەسەڵاتی جۆرجیا كردووە، لە نێوانیاندا، سكرتێری ویلایەت، براد رافینسبرگەر و ئاگاداری كردوونەتەوە لە كردنەوەی لێكۆڵینەوەی تاوانی لەگەڵ ترەمپ لەسەر ھەوڵەكانی بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی دەنگدانی ناوچەیی لە میانی ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیدا.
بەپێی بەرپرسێكی ئاگادار لە ناوەڕۆكی نامەكە، ویلس داوای لە دەسەڵاتدارانی ویلایەتەكە كردووە، ئەو بەڵگەنامانەی پەیوەست بە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ و رافنیسبرگەر لەبارەی ھەڵبژاردنەكانەوە بپارێزرێت، لەچوارچێوەی "لێكۆڵینەوەی تاوانی" لەگەڵ سەرۆكی پێشوو.
جۆرجیا بووە دووەم ویلایەتی ئەمەریكا لە دوای نیۆیۆرك، كە لێكۆڵینەوەی تاوانی لەگەڵ ترەمپ بكات. مەزندە دەكرێت دەسەڵاتدارانی دادوەری لە فۆلتون ھەڵوێستێكی توندیان ھەبێت لە بەرامبەر سەرۆكی پێشوو لە پارتی كۆماری، چونكە ئەم فەرمانگەیە لە میانی ھەڵبژاردنەكاندا بەشێوەیەكی ئاشكرا پشتیوانیان لە ركابەری دیموكراتی، جۆ بایدن كرد، كە لە ھەڵبژاردنەكان بردییەوە.
پێشتریش نووسینگەی جۆرجیا كردنەوەی لێكۆڵینەوەیەكی فەرمیی ئیداری رایگەیاندبوو لە ھەوڵەكانی ترەمپ بۆ كاریگەریكردن لەسەر ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن لەو ویلایەتەدا.
نووسینگەی رافینسبرگەر چەندین داواكاری پێگەیشت بۆ كردنەوەی لێكۆڵینەوەی لەم جۆرە، لە دوای ئاشكرابوونی ئەو فشارانەی ترەمپ لەسەری ئەنجامدان لە میانی پەیوەندی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لە 2ی كانوونی دووەم لە نێوانیاندا روویدا و تۆمارە دەنگییەكەشی رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویكردەوە.
ئەم تۆمارە دەنگییەش ئاشكرایكرد، ترەمپ داوای لە رافینسبرگەر كردووە، ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن لە جۆرجیا رەتبكاتەوە، كە یەكێك بووە لە ویلایەتە لەرزۆكەكان لەو پێشبڕكێیەی ھەڵبژاردندا، بەبیانووەی ئەوەی ساختەكاری بەشێوەیەكی بەرفراوان لە ھەڵبژاردنەكاندا كراوە، ھەروەھا ترەمپ داوای لە سكرتێری ویلایەتەكە كردبوو، دەنگی پێویستی بۆ "بدۆزێتەوە" بۆ دابینكردنی بردنەوەی لە ھەڵبژاردنەكاندا.
k24 -
