سەدر پشتگیری لە هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات
رۆژی چوارشەممە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی دەگمەندا لە شاری نەجەف گوتی، ئەوان رازین هەڵبژاردنی پێشوەخت بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت، بەڵام بەو مەرجەی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە و جیهان دەستوەردان لە کاروباری عێراقدا نەکات.
رێبەری رەوتی سەدر هۆشداریی دا لەوەی دەبێت کوشتن و تووندوتیژی رابگیرێن، ئەگەرنا ئەو کارە دەبێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان و جارێکی دیکە عێراق بەهۆی گەندەڵییەوە تووشی کارەسات دەبێت، "چونکە ئەو کاتە گەندەڵکاران دووبارە لەسەر کورسیەکان[ی دەسەڵات] دادەنیشنەوە".
سەدر دەشڵێت "سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران پێویستە چاکسازیکار بێت و لە بەرەی چاکسازی و لەژێر چادری چاکسازیدا [کاربکات]".
ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیارە هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی عێراق لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچن.
rudaw -
