ئەردۆغان: ئەگەر یەكەم جار ھێزەكانی دیكەی بیانی له لیبیا كشانەوە ئێمهش لێكۆڵینهوه له كشاندنهوهی هزهكانمان دهكهین
گوتیشی: "ھەبوونی ئێمە لە لیبیا لە چوارچێوەی بانگھێشتی حكومەتی یاسایی ئهو وڵاتهیه، كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییەوە دانیپێدانراوە، ھەروەھا بوونی هێزهكانمان له لیبیا لەسەر بنەمای رێككەوتنەكانی ھاریكاری سەربازییە".
ئەردۆغان رەخنەی لە ھاوتا فەرنساییەكەی گرت و روو له ئیمانۆێل ماكرۆن گوت: "دەڵێت: پێویسته توركیا ھێزەكانی لە لیبیا بكشێنێتەوە، من پێیدەڵێم: یەكەم جار تۆ ھێزەكانت لە مالی و چاد دەرخە".
بەردەوام بوو و گوتی: " ئەو كەسەی سەرۆكایەتی فەرەنسا دەكات، بەردەوامە لەھێرشكردنە سەر من و منی كردووە بە ئامانج، من پێیدەڵێم، تۆ چیت لە ھێرشكردنە سەر من دەوێت! پێش ئەوەی من ھێرشت بكەمە سەر دەبێت ئێوە بە گوناھەكانتاندا بچنەوە لەو كوشتارگانهی لە جەزائیر و دەوڵەتەكانی دیكەی ئەفریقیا ئەنجامتان دا".
ئەردۆغان لە 5ی شوبات، رەخنەی لە سەرۆكی فەرەنسا گرتبوو، لە بارەی داواكەی ماكرۆن لە ئەنقەرە بۆ كشاندنەوەی ھێزەكانی لە لیبیا، ھەروەھا ئەردۆغان ھەڵوێستەكانی ئەمەریكا و دەوڵەتانی ئەوروپای رەتكردەوە، لەبارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی زانكۆ بۆسفۆر لە ئیستانبۆڵ.
پێشتر ماكرۆن داوای لە ئەردۆغان كردبوو، پابەند بێت بە ڕێزگرتن، دوای ئەوەی سەرۆكی توركیا، سەرۆكی فەرەنسای بە "بارگرانیی لەسەر ملی فەرەنسا"ی وەسفكرد.
سەرچاوە: RT
k24 -
