ئیسرائیل بەهۆی ئێرانەوە هەڕەشە لە لوبنان دەکات.. ”باجێکی قورس دەدەن“

ئیسرائیل بەهۆی ئێرانەوە هەڕەشە لە لوبنان دەکات.. ”باجێکی قورس دەدەن“


وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشە لە لوبنان دەکات و باس لە ”باجێکی قورس“ دەکات.

بینی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی کوژرانی 73 سەربازی ئیسرائیلی لە ساڵی 1997 لە ئەنجامی پێکدادانی دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەو وڵاتە لە ئاسمانی باشووری لوبنان، رایگەیاندووە، ”هەرگیز“ رێگا نادەین میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی و ئێران لوبنان بکەنە دەوڵەتی تیرۆر.

بینی گانتس هۆشداریی داوەتە دەسەڵاتدارانی لوبنان و رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هەر هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل، لوبنان باجێکی قورس دەدات.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وڵاتەکەی هەرگیز رێگا نادا میلیشیا و چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل جێگیر ببن.

بینی گانتس ئاماژەی بە هەوڵێکی حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی بۆ شاردنەوەی مووشەکە ئێرانییەکان لەژێر زەوی کردووە و رایگەیاندووە، نەسروڵڵا باش دەزانێ ئەو هەوڵە خۆی و هاووڵاتییانی لوبنان دەخاتە بەر مەترسییەوە و حکوومەتی لوبنانیش دەبێ ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبگرێت.








باسنيوز
Top