لە ئێران 67 کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

لە ئێران 67 کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕای گەیان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا حەوت هەزار و 321 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕای گەیاندووە: "لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە هەموو ئێران 67 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناەوە گیانیان لەدەست داوە و بەمەش ژمارەی هەموو قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 58 هەزار و 536 کەس".

ڕاشی گەیاندووە تا ئێستا لە ئێران یەک ملیۆن و 473 هەزار و 756 کەس بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 260 هەزار و 45 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.











باسنيوز


Top