مەلایەکی ئێرانی: هەر کەسێک پێکوتەی کۆرۆنا وربگرێت هاوڕەگەزباز دەردەچێت

مەلایەکی ئێرانی: هەر کەسێک پێکوتەی کۆرۆنا وربگرێت هاوڕەگەزباز دەردەچێت


مەلایەکی ئێرانی پێیوایە هەر کەسێک پێکوتەی دژەکۆرۆنا وربگرێت، هاوڕەگەزباز و بێ ئیمان دەردەچێت.

عەباس تەبرێزیان، مەلای ئێرانی، کە خۆی وەک پزیشکی ئیسلامی دەناسێنێت، لە هەژماری تایبەتیی خۆیلە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تەلیگرام)، داوای لە خەڵک کردووە لەو کەسانەی پێکوتەکەیان وەرگرتووە، نزیک نەکەونەوە.

عەباس تەبرێزیان پێیوایە هەر کەسێک پێکوتەی دژەکۆرۆنا وەربگرێت، ئەوا ”ئیمان، ئەخلاق و شکۆی خۆی لەدەست دەدات و هاوڕەگەزباز دەردەچێت“.

ئەو مەلا ئێرانییە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پێکوتەکە کار لەسەر گۆڕینی جیناتی بۆماوەیی مرۆڤ دەکات و وای لێدەکات هەستی بۆ رەگەزی خۆی بجوڵێت.





باسنيوز
Top