بڕیارێكی جێبەجێكردنی بایدن، چاودەخشێنێتەوە بە رێوشوێنەكانی ڤیزەی كۆچكردنی تایبەت بە عێراقییەكان

بڕیارێكی جێبەجێكردنی بایدن، چاودەخشێنێتەوە  بە رێوشوێنەكانی ڤیزەی كۆچكردنی تایبەت بە عێراقییەكان
سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن بڕیارێكی جێبەجێكردنی دەرخست بۆ پێداچوونەوە بە بەرنامەی كۆچكردنی تایبەت Special Immigrant Visa بۆ ئەو وەرگێڕانەی لەگەڵ سوپای ئەمەریكا لە عێراق و ئەفغانستان كاریان كردووە.

تۆڕی "فۆكس نیوز" گوتی: ئەم ھەنگاوە لە چوارچێوەی ھەوڵەكانی ئەمەریكا دێت بۆ یەكلاییكردنەوەی بەدەیان لە داواكارییەكانی كۆچكردن، كە چەند ساڵە كەڵەكە بوونە.

بەپێی بڕیاری جێبەجێكردنەكە پێداچوونەوە بەو رێوشوێنانە دەكرێت، كە بەرنامەكە دەگرێتە خۆی بەو پێیەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رێز لە پابەندییەكانی خۆی بگرێت بەرامبەر بە ھاریكاریكردنی ھاوپەیمانان لەو وڵاتانە شەڕ لە بەریەكی بردوون، بەپێی ئەو راگەیاندراوەی كۆشكی سپی دەریخستووە.

ھەروەھا ئەو بڕیارە رێكارەكانی بەرفراوانكردنی كۆچكردنی تایبەت و ئاسانكردنی گەیشتن پێی دەگرێتە خۆی، بە تایبەت ئەوانەی دووچاری چەوسانەوە دەبنەوە لە ئافرەت و منداڵ و ئەوانەی دووچاری جیاكاری دەبنەوە بەھۆی جیاوازی رەگەزی.

ژمارەی ئەو عێراقییانەی دەیانەوێت ڤیزای تایبەت بەدەستبێنن، نزیكەی 100 ھەزار كەسن، ئەمەش ژمارەی ئەو وەرگێڕانە و خێزانەكانیانن، كە لەگەڵ سوپای ئەمەریكادا كاریان كردووە، بەپێی رێكخراوی "No One Left Behind" قازانج نەویست بۆ ھاریكاریكردنی وەرگێڕه‌كان و دووبارە نیشتەجێكردنییان.

ھەروەھا نزیكەی 70 ھەزار ئەفغانی لە چوارچێوەی ھەمان بەرنامەدا ھەوڵی كۆچكردن بەرەو ویلایەیە یەكگرتووەكان دەدەن، بەپێی رۆژنامەی "واشنتن پۆست".

رێكخراوەكە جەختدەكاتەوە لەوەی بەلای كەمەوە نزیكە 300 وەرگێڕ و ئەندامانی خێزانیان كوژراون بە ھۆی كاركردنیان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان.

كۆمەڵەكە مەزندە دەكەن نزیكە 4000 خێزانی نوێ لە میانی ئەم ساڵدا و لە چوارچێوەی بەرنامەی ڤیزەی كۆچكردنی تایبەت لە ویلایەتە یەكگرتووەكان نیشتەجێبكرێن.

سەرچاوە: "الحرة"
k24 -
Top