وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: سعودیە هاوبەشێکی گرنگە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، شانشینی عەرەبستانی سعودیە هاوبەشێکی ئەمنیی گرنگی وڵاتەکەیەتی.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، رۆژی هەینی 4-2-2021، بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە کردووە.
ئەنتۆنی بلینکن هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە پاراستنی سعودیە لە ”هەڕەشە دەرەکییەکان“، چونکە سعودیە ”هاوبەشێکی ئەمنیی گرنگی ئەمریکایە“.
وەزیری دەرەوەی ئەمیکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سەرەڕای پاراستنی سعودیە، ئەمریکا پاڵپشتیی خۆی بۆ هاوپەیمانیی عەرەبی لە شەڕی دژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن رادەگرێت و کەیسەکانی مافی مرۆڤ لە سعودیە، دەخاتەوە بەرباس.
باسنيوز
