(6) هه‌زار دۆلار به‌و كه‌سانه ده‌درێت بڕیار بده‌ن له شارێكی ئه‌مه‌ریكا بژین
دان گیبسۆن، شاره‌داری "ناچز" رایگه‌یاند، "ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه، درووستكردنی ژیانێكی نوێ، له رێگه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی جه‌نجاڵی شاره گه‌وره‌كان په‌ستی كردوون و سرووشتی جوانی ئه‌و شاره‌یان به‌لایانه‌وه گرنگه".
شاری "ناچز"، یه‌كێكه له شاره كۆنه‌كانی سه‌ر ده‌ریای "میسیسیپی" و به خانووه مێژووییه‌كانی ناسراوه، كه هه‌زار شوێنی مێژوویی تێدا تۆمار كراوه و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی (15) هه‌زار كه‌سه، جگه له پێگه مێژووییه‌كه‌ی، به "پایته‌ختی پسكویتی جیهان"یش ناسراوه.
سه‌رچاوه: فۆربێس
k24 -
