بلۆمبێرگ: بایدن هه‌وڵی سووككردنی فشاره داراییه‌كانی سه‌ر ئێران ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی سزا سه‌ره‌كییه‌كانی لاببات
ئه‌و ئاژانسه له‌سه‌ر زاری 4 سه‌رچاوه‌ی ئاگادار كه ئاماژه‌ی به‌و ناویان نه‌كردووه، گواستییه‌وه، یه‌كێك له بژارده‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌یه‌وه، پشتیوانیكردنی قه‌رزی سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئێران، ئه‌مه‌ش له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه ئابوورییانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته درووست بوونه.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، بژارده‌ی دووه‌م كه ئیداره‌ی بایدن تاوتوێی ده‌كات، بریتییه له سووككردنی ئه‌و سزایانه‌ی رێگری له گه‌یشتنی ئێران به هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه‌ی "بلۆمبێرگ" ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "پێده‌چێت ئه‌و رێكارانه له‌به‌ر هۆكاری مرۆیی بن، له‌كاتێكدا حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هیچ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵگرتنی سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته له بازاڕه‌كانی جیهان نه‌كردووه".
جێگای ئاماژه‌یه، ساڵی رابردوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، تاران داوای هاوكاری به بڕی 5 ملیار دۆلار له سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردبوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌و دۆخه ئابوورییه‌ی ئێرانی زیاتر سه‌خت كردووه، كه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته هاتووه‌ته ئاراوه، له‌كاتێكدا نه‌وت به سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئێران داده‌نرێت.
k24 -
