پێنتاگۆن: لە بارەی S400ـەوە هەڵوێستمان بەرامبەر بە توركیا نەگۆڕه‌

پێنتاگۆن: لە بارەی S400ـەوە هەڵوێستمان بەرامبەر بە توركیا نەگۆڕه‌
گوتەبێژی پێنتاگۆن لەبارەی كڕینی مووشەكی بەرگریی S400 لە لایەن توركیاوە، ئاماژە به‌وه‌ دەدات ئەمریكا هەڵوێستی نەگۆڕاوە و ئەو سیستەمە لەگەڵ ناتۆ و ئەمریكادا ناگونجێت.

جۆن كیربی، گوتەبێژی پنتاگۆن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لە هەڵوێستی ئەمریكا كرد لە بارەی كڕینی مووشەكی بەرگری S400، كە توركیا لە رووسیای كڕیوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا: "توركیامان لە پێدانی فڕۆكەی جەنگی F35 دەركردووە، به‌و هۆیه‌وه‌‌ی S400ـیان لە رووسیا كڕیوە و ئەمەش لەگەڵ یاساكانی ئەمریكا و ناتۆدا ناگونجێت.

داواشی له‌ توركیا كرد، بە هەموو شێوەیەك لە كڕینی S400 لە رووسیا دوور بكه‌وێته‌وه‌، چونكە هەڵوێستی ئیدارەی جۆ بایدن نەگۆڕە.







باسنيوز
Top