بوومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی تارانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی تارانی هەژاند


بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بو گوڕی 3.3 بە پلەی ڕیختەر ڕۆژهەڵاتی تارانی هەژاندووە.

ماڵپەڕی (میهر) بە پشتبەستن بە زانیاریی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کاتژمێر 8.1 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2021.1.6 بە کاتی ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 بە پلەی ڕیختەر لە ناوچەی شەریف ئاوای لە ڕۆژهەڵاتی تاران هەژاندووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە سەنتەری بوومەلەرزەکە لە 15 کیلۆمەتریی شەریف ئاوا، 22 کیلۆمەتریی پاکدەشت، 23 کیلۆمەتریی کیلانی سەر بە پارێزگای تاران ڕووی داوە.

ئەو بوومەلەرزەیە لە ١٩ کیلۆمەتریی ژێر زەوی ڕووی داوە.

ئەو بوومەلەرزەیە هاوکات شارەکانی پەردیس، بوومهن و دەماوەندی سەر بە تارانیشی هەژاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێ نەکەوتووەتەوە.







باسنيوز
Top