ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی توند له لێدوانه‌كانی ماكرۆن و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌گرێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی داواكه‌ی ماكرۆن بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له لیبیا گوتی: "پێده‌چێت ئه‌و فێری ئه‌و شته نه‌بووبێت و فێربوونیشی پێویستی به كاتێكی زۆره".
ئه‌ردۆغان دووپاتیكرده‌وه، "بوونی هێزه‌كانی توركیا له لیبیا له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی شه‌رعی ئه‌و وڵاته‌یه، پێویسته ماكرۆن ئه‌و داواكارییه‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه بكات، كه میلیشیا چه‌كداره‌كان ره‌وانه‌ی لیبیا ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "چه‌ندین چه‌كدار له لیبیا هه‌ن، كه له وڵاتانی چاد و مالییه‌وه هاتوون".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "فه‌ره‌نسییه‌كان له چاد و مالی چی ده‌كه‌ن؟" جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، ده‌بێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسادا بكرێت، كه بۆچی له‌و ناوچانه بوونی هه‌یه.
ئه‌ردوغان روونیشیكرده‌وه، "كاتێك توركیا هێز ره‌وانه‌ی شوێنێك ده‌كات، له‌پێناو ئاشتی ئه‌و كاره ده‌كات" و دووپاتیشیكرده‌وه، "هێزه‌كانی توركیا له‌سه‌ر داوای فه‌رمی حكومه‌تی شه‌رعی لیبیا له‌و وڵاته‌ن و رێككه‌وتنێكی هاوكاری ئه‌منی و سه‌ربازی له‌نێوان توركیا و لیبیادا هه‌یه".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی زانكۆی بوسفۆر، ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له "ئیدانهكردنهكانی" ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ ئه‌و رووداوانه گرت و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێم: چۆن به‌ناوی دیموكراتییه‌ته‌وه شه‌رم له‌و رووداوانه ناكه‌ن، كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له وڵاته‌كه‌تان روویاندا؟".
سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌و رووداوانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد، كه تێیدا هاووڵاتییانی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی له‌سه‌ر ده‌ستی پۆلیس كوژران و به‌ده‌م پرسیاره‌وه گوتی: "چۆن ئه‌مه بۆ جیهان شرۆڤه ده‌كه‌ن؟".
هه‌روه‌ك ئه‌ردۆغان لێدوانه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ماكرۆنیشی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی زانكۆی بوسفۆر له ئیستانبوڵ ره‌تكرده‌وه و روو له ماكرۆن گوتیشی: "جارێ كێشه‌ی ئێله‌گ زه‌رده‌كان چاره‌سه‌ر بكه".
سه‌رۆكی توركیا باسی ئه‌وه‌شی كرد، "ماكرۆن توانای ئه‌وه‌ی نییه كێشه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ره‌نسا چاره‌سه‌ر بكات، كه رۆژانه دووباره ده‌بنه‌وه" و گوتیشی: "توركیا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ی نییه و له‌وپه‌ڕی ئاشتی و ئارامیدا ده‌گوزه‌رێت".
ئه‌م ره‌خنانه‌ی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه هاتوون، نید برایس، گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌رانی زانكۆی بۆغازیچی له ئیستانبوڵ نیشاندابوو و دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامی دایه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، "هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ست بخاته كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان و مافی گردبوونه‌وه، خۆپیشاندان و ئازادی راده‌ربڕین له ده‌ستوور دیاریكراون".
هاوكات جۆزیپ بۆرێل، نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئه‌منیی، نیگه‌رانی خۆی له رووداوه‌كانی زانكۆی بوسفۆر له ئیستانبوڵ نیشانداوه و داوای له ئه‌نقه‌ره كرد، هه‌رچی زووه خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكات.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
K24 -
